ڤیدیۆ.. ورچێك ئاسكێك لەسەر رێگەیەكی سەرەكی رزگار دەكات

جیهان

16/05/2019‌ 3822 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، كە دیمەنەكانی گرتەكە سەرنجراكێشە.

لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا دەبینرێت، ئاسێك لەسەر رێگەیەك كەوتووەو بریندار بووە، ورچێك دێت‌و لەسەر رێگاكە دووری دەخاتەوەو رزگاری دەكات.

رووداوەكە لەسەر رێگەیەك لەسوید روویداوە، كە ئاسكەكە بەهۆی راوچییەكانەوە بریندار بووە، ورچەكە تا ناو دارستانەكە ئاسكەكە دووردەخاتەوە.

ئەو ڤیدیۆیە بەشێوەیەكی فراوان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوەو كاردانەوەی جۆراوجۆریشی دروست كردووە.

هـ ـ ح