شاندێکی کۆنگرەی گەل سەردانی شارپرێسیان کرد و کار و ڕۆڵی دەزگاکەیان بەرز نرخاند

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاندێکی باڵای کۆنگرەی گەل سەردانی دەزگای میدیایی شارپرێسیان کرد و لە نزیکەوە سوپاس و دەستخۆشییان ئاراستەی شارپرێس کرد و رۆڵی کارەکانی دەزگاکەیان لە هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و یەکبوونی نەتەوەیی بەرزنرخاند.


شاندەکەی کۆنگرەی گەل بە سەرۆکایەتی ڕەمزی کارتاڵ سەرۆکی کۆنگرەکە وێرای لە نزیکەوە بەسەرکردنەوەی شارپرێس وەک دەزگایەکی میدیایی ئەهلی ئازاد، سوپاس و پێزانینی خۆیان و تەواوی کۆنگرەکەیان گەیاندە بەرپرسان و کارمەندانی شارپرێس لە پای کاری پیشەییانە و ئەرک و رۆڵی راستگۆیانە و کاری بەردەوام لە پێناو یەکبوونی نەتەوەیی.

لە گفتوگۆیەکی دۆستانەدا بە وردی باس لە دۆخی ئێستای هەرچواربەشی کوردستان کراو  گۆرانکاریەکانی ناوچەکە و جیهان و پێگە و ڕۆڵی کورد لە گۆرانکاریەکاندا سەرنجی خرایە سەر.

سەرۆکی کۆنگرەی گەل ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە میدیای ئازاد ڕۆڵیکی بەرچاو و کاریگەر بگێڕێت بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەستیاری دۆخەکە و فشاریش لە دەسەڵاتداران و بەرپرسان بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆرانکاریەکان هەنگاوی بەرپرسیارانە هەڵبگرن و کورد لە شەپۆلی گۆرانکاریەکان دوربخەنەوە و لەبری بوون بە قوربانی دەستەوت بە دەستبهێنین لە گۆرانکاریەکاندا.