ترەمپ لەكۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆكی چین كۆبووەوە

جیهان

42 خولەک پێش ئێستا‌ 76 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی پێنجشەممە لە میانی پێشوازیی لە شی جینپینگ سەرۆكی چین لە كۆشكی سپی ستایشی "دۆستایەتیی گەورەی" نێوان هەردوولای كرد.

دۆناڵد ترەمپ وتی: من و سەرۆك شی دۆستایەتییەكمان بنیات ناوە، دۆستایەتییەكی بەڕاستی گەورە، لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و بەرژەوەندییە گرنگەكانی هەردوو گەلەكەمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانی گفتوگۆكانیدا لەگەڵ هاوتا چینییەكەی لە كۆشكی سپی، تاوتوێی پرسگەلێكی گرنگیان كردووە، لەنێویاندا زیرەكی دەستكرد.

دۆناڵد ترەمپ وتیشی: لەم سەردانەدا، باس لە پرسە دیارەكانی پەیوەست بە ئاسایش و تەكنەلۆژیا و هەواڵگری دەكەین، ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ لەم بوارانەدا دەیدەین دەتوانێت ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ دەیان ساڵی داهاتوو بەرەوپێش ببات.

لای خۆیەوە سەرۆكی چین ئاماژەی بەوەدا كە ئەمریكا و چین "بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی"یان لە ئەستۆدایە بۆ پەرەپێدانی زیاتری مرۆیی، پێویستە چین و ئەمریكا پەیوەندییەكان بەهێزتر بكەن.