شارپرێس:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئاشكرایكرد لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێككەوتوون بنكەی هێزە سەربازییەكانی توركیا لە باشیك ڕادەستی بەغدا بكەنەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەكاتی گەڕانەوەی لەنیویۆرك لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بە ڕۆژنامەوانانی وت، دوای ماوەیەكی زۆر لە بوونی پەكەكە لە شەنگال، ئێستا حكومەتی عێراق تێیدا باڵا دەست دەبێت و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق باسی هەنگاوەكانی دوای پەكەكەیان لە شەنگال كردووە.
ڕاشیگەیاند هەروەها باسیان لە ڕادەستكردنەوەی بنكەی سەربازی باشیك بە بەغدا كردووە.