ناتانیاهۆ: ئەردۆغان ستەمكارە و هەزاران كوردی كوشتووە

جیهان

43 خولەک پێش ئێستا‌ 212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
  بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە وتاری خۆیدا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ئەردۆغان ستەمكارە و  هەزاران هاووڵاتی كوردی كوشتووە و میوانداری حەماسیشی كردووە.

ناتانیاهۆ لەبارەی ئێرانەوە وتی، توانیویانە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران لەنێوببەن، بەبێ ئەوەش ئێستا زۆرێك لەنێودەچوون و نەدەمان.

ڕاشیگەیاند، ئێران دەڕووخێت.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەكرد ئەوان كۆمەڵكوژییان ئەنجام نەداوە بەرگرییان لە وڵاتەكەی خۆیان كردووە و بەردەوامیش دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو وڵاتانی ئەوروپایی پارەیەكی زۆریان خەرج كردووە بۆ بڵاوكردنەوەی درۆ دژی ئیسرائیل، هەروەها قەتەر پارەی داوە بە زانكۆ ئەمریكاییەكان و كەناڵی جەزیرە كاری كردووە بۆ شۆردنەوەی مێشكی گەنجانی ئەمریكا.

لەبارەی سەرۆكی شارەوانی نیویۆركەوە كە بانگەشەی ڕێگری لەناتانیاهۆ دەكرد، دەڵێت، سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك شكستی هێنا، ئەوە من لێرەم ڕاستییەكان دەڵێم و پێشی دەڵێم ئێستا جووەكان هەست بەئارامی ناكەن.