كاریگەری ئەنتی ئۆكسانەكان لەخێراتربوونی شێرپەنجەی سییەكان

تەندروستی

17/05/2019‌ 1035 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان لە دیراسەیەكیاندا بەم ئەنجامە گەیشتن، كە دوو ئەنتی ئۆكسانی بەربڵاو دەتوانێت پڕۆسەی پێشكەوتنی شێرپەنجە لەمشكە تاقیگەییەكاندا زیاتر بكات.

 زۆر لەتاكەكان لەمڕۆدا هەوڵی ئەوە دەدەن، پارەی زۆر بۆ خەرجكردنی جۆرەها دەرمانی تەواوكاری ئەنتی ئۆكسان بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان بدەن، لەگەڵ ئەمانەشدا لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریدەخات، كە ئەو مادانە پێدەچێت كاریگەریی پێچەوانەی هەبێت.

زانایان لەو لێكۆڵینەوە نوێیە دەریانخستووە، كە دوو ئەنتی ئۆكسان واتە ڤیتامینی E ، هەروەها ئەسیتیل سیستین(ACETYLCYSTEINE)  دەتوانێت پڕۆسەی گەشەی خێرای خانەی شێرپەنجەی لەئەندامی سیی مشكەكانی بەدوادا بێت.

ئەنتی ئۆكسانەكان لەخانەكان لەبەرانبەر مولكولە ناجێگیرەكان، كە شێوازی چالاكی ئۆكسیجن (reactive oxygen spicies)ی ناولێنراە، پارێزگاری دەكات. 

ئەو مولكولە ناجێگیرە دەتوانێت لەگەڵ DNA كاردانەوە نیشانبدات‌و هەندێك زیان، كە ئەنجامی ئەو بەشێرپەنجە دەگات، بەدوادا دێت.

لەو لێكۆڵینەوە نوێیەدا ئەوە ڕوونبوویەوە، كە ئەنتی ئۆكسانەكان نەتەنیا دەبنە هۆی پوچەڵبوونەوەی شێوازی چالاكی ئۆكسیجن  (ROS)، بەڵكوو كاریگەرییەكی ڕووخێنەریشی لەسەر خانە تەندروستەكانیشدا دەبێت.

ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە، هەروەها بۆ كەسانێك لەمەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی سییەكاندان، بایەخێكی تایبەتی هەیە، بۆ نموونە كەسانی جگەرەكێش و كەسانێك، كە نەخۆشی درێژخایەنی گیرانی سییەكانیان هەیە، دەبێت وریا بن.

وەرگێڕان: یاسین نادر