شارپرێس:
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبان رایگهیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لە ھەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕێگاوبان لە ھەرێمی کوردستان و دەشڵێت، "داھاتی ڕێگاوبان لە سندووقێکدا کۆ دەکرێتەوە".
سدقی ئامێدی، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووه، "لە زۆر شوێن داھات بە ناوی ڕێگاوبانەوە وەردەگیرێت، بەڵام تا ئێستا جگە لە داھاتی قەپانەکان ھیچ داھاتێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بۆ کەرتی ڕێگاوبان خەرج ناکرێتەوە."
راشيطةياند، "پێشتر بڕیار بوو سندووێک بۆ چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان دابنرێت و لەو ڕێگەیەوە کار بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان بکرێت، بەڵام بەداخەوە ساڵانی ڕابردوو ئەو ھەنگاوە نەنراوە و ئێستا بڕیارە ئەو سندووقە دەستبەکار بێت."
سدقی ئامێدی رونیکردەوە، "بەپێی بڕیار، ھەموو داھاتەکان دەچنە نێو ئەو سندووقەوە، لە داھاتی ھاتوچۆوە تا ئەوەی بۆ ڕێگاوبان وەردەگیرێت و ئەو پارەیەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە بە ناوی چاککردنەوەی ڕێگاوبان بۆ ھەر تەنێک گوژمەیەک پارە وەردەگرێت، لەگەڵ ھی وەزارەت بە ھەمووی داھاتێکییەوە زۆر باش کۆ دەکرێتەوە و دەتوانین بەو داھاتە لەمەودوا ڕێگری لە تێکچوونی ڕێگاوبانەکان بکەین."