گروپێکی دیکەی چەکداری کۆتاییهێنانی کردە سەربازییەکانی لەعێراق راگەیاند

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان، گروپی چەکداری ئەنساڕوڵا کۆتاییهێنانی بە کردە سەربازییەکانی لەعێراق راگەیاند.



حەیدەر غەڕاوی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی ئەنساڕوڵای ئەوفیا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"  بەتەواوی پابەندین بە بەیاننامەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەبارەی کۆتاییهێنان بە پرۆسەی سەروەری و کۆتاییهێنان بە کردە سەربازییەکان لەناوخۆی عێراق، بەپێی ئەو وادەی رێکەوتنی لەسەر کراوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" بەبۆنەی رۆژی سەروەری و بەدیهێنانی ئەو دەستکەوتە نیشتیمانییە لەرێی کۆتاییهێنان بەبونی هێزە بیناییەکان لەسەر خاکی عێراق، پابەندی خۆمان بە بەیاننامەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەبارەی کۆتاییهێنان بە کردە سەربازییەکان لەناوخۆی عێراق دەردەبڕین، بەپێی ئەو وادەی لەنێوان گروپەکان و لیژنەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی و حکومەت رێکەوتنی لەسەر کراوە ".