شارپرێس:
شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی سه‌ر به‌حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، توانیویانه شانه‌یه‌كی تیرۆرستی ده‌ستگیربكه‌ن، كه پلانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستییان له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌بووه.
شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، به‌هاوكاریی ئاسایشی سلێمانی توانیویانه شانه‌یه‌كی تیرۆرستی ده‌ستگیربكه‌ن، كه پلانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستییان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و شاری به‌غدا داڕشتبوو.
شانه هه‌واڵگرییه‌كه ده‌شڵێت، پۆلیسی فیدڕاڵی به‌دوو قۆناغ توانیویه‌تی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و شانه تیرۆرستییه ده‌ستگیربكات، له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كانیشدا والی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و والی شاری به‌غدای داعش بوونیان هه‌یه.
ڕ . ج