ڤیدیۆ.. سكودا نمایش بەیەكەم ئۆتۆمبیلی كارەبایی دەكات

جیهان

30/05/2019‌ 457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سكۆدای ئەڵمانی نمایشی بەیەكەم ئۆتۆمبیلی كارەبایی كرد، كە لەجۆری "Citigo"ی نوێیە.

كۆمپانیاكە لەسەر شێوەی ئۆتۆمبیلی بەناوبانگی "Fabia" ئەو ئۆتۆمبیلە كارەباییەی دروست كردووەو درێژییەكەی 3 أمەترو 59 سەنتیمەترەو پارنییەكەشی 1.62 مەترەو چوار دەرگای هەیە.

ئۆتۆمبیلی "Citigo" بزوێنەرێكی كارەبایی هەیە، كە هێزەكەی 82 ئەسپەو خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/سەعات لە 12 چركە بەرز دەبێتەوەو تەواوی خێراییەكەشی دەگاتە 130 كلم/سەعات.

ئۆتۆمبیلەكە بەیەك جار شەحنكردنەوە دەتوانێت 265 كلم ببرێت، نرخەكەی 16 هەزار دۆلارەو بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح