زیانەكانی زۆر بەكارهێنانی پڕۆتین بۆ سەر جەستەی مرۆڤ

تەندروستی

01/06/2019‌ 1295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەوتەی لێكۆڵەرانی زانكۆی پزیشكی هارڤارد، ئەگەرچی پڕۆتین ماددەیەكی پێویستی جەستەیە، بەڵام بەكارهێنانی زیاد لەڕادەی دەوانێت كێشە بۆجەستە دروستبكات.

پڕۆتینەكان جۆری جیاوازیان هەیە، كە هەر كام لەوان لەبەشێكی تایبەتی جەستەدا بەكاردەهێنرێن و بەكارهێنانیشیان بۆ جەستە سوودبەخشە، بەڵام هەر بەوشێوەیە بەكارهێنانی باشە، زیادە بەكارهێنانیشی زیانی بۆجەستە دەبێت.

جەستە هەروەها لەپڕۆتینەكان بۆ دروستكردن و چاكسازیكردن لەو بەشانەی جەستە سوود دەبات. 

شانەكانی جەستە وەك (ماسولكەكان، موو و نینۆك)
پارێزگاریكردن لە پێست و دروستكردن پێستی نوێ
سوودی بۆ كڕكڕاگە، ئێسكەكان، ماسولكەكانیش دەبێت و بەهێزتریان دەكات.

هەروەها سوودیشی بۆ ماددە كیمیاییەكانی جەستە وەك (هۆرمۆنەكان و ئەنزیمەكان) و خوێن-ی جەستەش دەبێت.

زیانەكانی لەڕادەی پڕۆتین ئەم كێشانەشی بەدوادا دێت.

كۆلیستڕۆڵ بەرز دەكاتەوە.
مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجە زیاد دەكات.
نەخۆشیی گورچیلەو بەردی گورچیلەی بەدوادا دێت.
كێش زیاد دەكات.
كەسەكان تووشی قەبزی و سكچوون دەكات.

وەرگێڕان: یاسین نادر