كۆمپانیای Xiaomi بەفرۆشتنی جۆرە مۆبایلێك ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات

جیهان

02/06/2019‌ 457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Xiaomi"ی چینی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە، ئەوەش بەفرۆشتنی كۆتا بەرهەمی ، كە مۆبایلی "Redmi Note 7" .

دەسەرۆكی دامەزراوەكە لی جۆن، رایگەیاندووە، "Xiaomi" توانیویەتی 10 ملیۆن مۆبایلی جۆری " Redmi Note 7" لەماوەی 129 رۆژ بفرۆشێت، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە.

مۆبایلەكە نرخەكەی لەنێوان 150 بۆ 220 دۆلار بووە، بۆیە ئەوەندەی لێفرۆشراوە، كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزی هەیە، كە كامێرای سەرەكی (48+5) میگاپێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی 13 میگاپێكسڵەو پرۆسێسەرەكەی لەجۆری Qualcomm Snapdragon 660"، سیستەمی Adreno 512 تێدایەو باترییەكەی 4000 میلی ئەمپێرە.

هـ ـ ح