دۆزینەوەی ڕێگایەكی تازە بۆ چارەسەری نەخۆشی رەبۆ

تەندروستی

02/06/2019‌ 1600 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
زاناكانی پەیمانگای تەكنەلۆژیای زیندەیی سەر بە زانكۆی گینیتی بەلجیكا دژە تەنێكیان داهێناوە كەلەناو كریستاڵەكانی "شاركۆ –لایدن) دا دەتوێتەوە ، ئەو ماددەیەی دەبێتە هۆی هەوكردنی بۆڕییەكانی هەوا لای تووشبووانی رەبۆ .

ئاژانسی هەواڵی بەلجیكا بسی لەوە كردووە كە ئەو دژە تەنەیان لەسەر مشكی تاقیگەیی بەتاقی كردۆتەوە ، دەركەوتووە ئەو كریستاڵانە لەماوەی چەند خولەكێكدا تواونەتەوە ، بەوەش ڕەوشی مشكەكان باشتر بووە .

توێژەران دەڵێن ئەو رێگایە یارمەتی ئەوە دەدات كە شێوازێكی تازە بۆ چارەسەری رەبۆ بگیرێتەبەر ،

پرۆفیسۆر سافاس سافیدیس لە زانكۆكە كە چەندین ساڵە كار لەسەر چارەسەركردنی نەخۆشی رەبۆ دەكات و ئەنجامەكانی ئەو تاقیكردنەوەیە سەرسامی كردووە دەڵێت " ٢٥ ساڵم لە چاندنی كریستاڵەكانی (شاركۆ-لایدن) بەسەر برد،  بینیم كەچۆن لەناكاو بزر دەبن و نامێنن، بەراستی پرۆسەكە زۆر روونە ".

لای خۆیەوە پرۆفیسۆر بارت لامبریشن ئاماژەی بۆئەوە كردووە كە ئەم رێگایە بەتەواوەتی نابێتە هۆی چاكبوونەوەی تووشبووانی رەبۆ ، بەڵام كاریگەری چارەسەرەكە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەكاتەوە ، دەشڵێت " دەبێت ئیتر تاقیكردنەوەی تر بكەین ، دەبێت ئەوە بزانین كە ئەو دژە تەنانە هەمان كاریگەری زۆریان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنی لینجە پەردەی كۆئەندامی هەناسەدان لای نەخۆشەكان ، دەشڵێت "رەنگە ئەم رێگایە ببێتە بنەما بۆ پێشخستنی چارەسەری رەبۆ".

وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی