شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیكی پزیشكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردووە كە سێو دەكرێت كاریگەرییەكی گەورەی هەبێت لەسەر دابەزاندنی ئاستی شەكر لە خوێندا .
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، واباشە كە ژەمێكی سووكی میوە بخورێت ، هەرچەندە شەكری سرووستیشی تێدایە ، بەڵام ئەو برە سەكرەی لەناو میوەكاندایە هیچ مەترسییەك لەسەر تووشبووانی شەكرە درووست ناكات .
توێژەرانی لێكۆڵینەوەكە دەڵێن ئەوە مانای ئەوە ناگەیەنێت كە شەكری ناو میوەكان ئاستی شەكری ناو خوێن بەرز ناكاتەوە ، واباشترە زیادەرەوی نەكرێت لە خواردنی میوەكاندا .
لەكۆتاییدا لێكۆڵینەوەكە ئاشكرایكردووە، خواردنی سێو دەكرێت هۆكارێكی خۆپارێزی بێت لە نەخۆشیی شەكرە لە جۆری دووەم ، بەڵام باش نییە زیادەڕەوی لە خواردنی ئەویشدا بكرێت .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی