ئەو پیاوانەی هاوسەرەكانیان لەدەستداوە لەژنان زیاتر ئەگەری مردنی كتوپڕیان هەیە

تەندروستی

11/06/2019‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:  
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكراكردووە، كە ئەو پیاوانەی لەهاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە ، ئەوە لەهاوسەری پێشوویان زیاتر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵیان هەیە .

زاناكانی زانكۆی ئەستۆن لە بێرمینگهام ئەوەیان بۆدەركەوتووە كە ئەو پیاوانەی هاوسەرەكانیان لەدەستداوە بەڕێژەی ١١% زیاتر لەو ژنانەی هاوسەرەكانیان لەدەستداوە ئەگەری مردنیان هەیە بەهۆی نەخۆشیی نۆرەدڵێ.

هەروەك بەڵا و كارەسات زیاتر كاریگەری لەسەر پیاوان دادەنێت ، بەجۆرێك ئەگەری مردنی ئەو پیاوانەی هاوسەرەكانیان لەدەستداوە ١٠% زیاترە لەو ژنانەی پیاوەكانیان لەدەستداوە.

هەروەك لێكۆڵینەوەكە ئەوەی بۆ ئاشكرا بووە كە ئەو پیاوە سەڵتانەی گرفتی دڵیان هەیە بەڕێژەی ١٣% كەمتر ئەگەری مردنیان هەیە بەراورد بە هاوشێوەكانیان لە ژنان .

توێژەر راهول بوتلوری دەڵێن پیاوان كەمتر نیگەرانن بەوەی هاوسەرگیریان نەكردووە بە بەراورد بە كچانی قەیرە ، بەپێچەوانەی ئەوەشەوە ئەو پیاوانەی تووشی نەخۆشیی لەرینەوەی گوێچكەلەی دڵ بوون (حاڵەتێكە دڵ بەناڕێكی لێدەدات) ئەوە بەڕێژەی ٦% لەو ژنانەی تووشی هەمان حاڵەت بوون ئەگەری مردنیان هەیە .

پرۆفیسۆر مەتین ئەفكیران ، لە دامەزراوەی نەخۆشییەكانی دڵ لە بەریتانیا دەڵێت" ئەگەری هەیە گرفتەكانی دڵ و لەرینەوەی گوێچكەلەی دڵ ببنە هۆی مردن ، بۆیە كچان و كورانی سەڵت و بێوەژن و بێوەپیاوان پێویستیان بەیارمەتییە بۆئەوەی مەترسییەكانی مردن بەهۆی ئەو بارودۆخانەوە كەمبكرێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی