راسـتـی دەنگۆی نەخۆشییەكەی هەیفا وەهبی ئاشكرادەكرێت

هەمەڕەنگ

12/06/2019‌ 2420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێشتا هەواڵی نەخۆشكەوتنی هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی و بەپەلە رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانەیەك لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان جێی قسەی شەقام و میدیای هونەری و تۆرە كۆمەڵایەتییەكانی لوبنانە .

بەگوێرەی دەزگاكانی راگەیاندنی لوبنانی خێزانی هەیفا وەهبی سەبارەت بەو دۆخە تەندرووستییەی بۆتە هۆی ئازارپێگەیاندنی هەیفا ، تەنیا ئەوەندەیان گوتووە كە هەیفا بەردەوام بارودۆخی بەرەو باشتر دەچێت.

ئەو سەرچاوانە لە كەسە نزیكەكانی هەیفا وەهبییەوە باس لەوە دەكەن كە بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ پزیشكەكانی دەرەوەی وڵات هەیە ، ئەگەریشی هەیە ئەگەر بێت و هەیفا رەزامەندی دەرببرێت ئەوە بۆچارەسەری ببرێتە یەكێك لە وڵاتە ئەوروپاییەكان .

لای خۆیەوە محەمەد وەزیری ، بەڕێوەبەری كارەكانی هەیفا وەهبی لەسەر ئەو قسانەی لەسەر تەندرووستی هەیفا دەكرێن و باس لەوە دەكەن كە تووشی نەخۆشییەك بووە لە جگەریدا  لەرێگای تویتێكەوە گوتی " هەیفا بە بارودۆخێكی تەندرووستی قورسدا تیدەپەڕێت ، بەڵام رۆژ بەرۆژ باشتر دەچێت ".

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی