شارپرێس:
شه‌كر به یه‌كێك له خواردنه ناته‌ندروست و زیانبه‌خشه‌كان بۆ مرۆڤ داده‌نرێت، هه‌ر بۆیه زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كێشی زیاده و كێشه ته‌ندروستییه‌كانی دیكه‌یان هه‌یه، پزیشكه‌كان شه‌كر به هۆكارێكی ئه‌و كێشانه‌یان ده‌زانن.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك له سه‌دا 97ی ئافره‌تان و له‌سه‌دا 70ی پیاوان ئاره‌زووی به‌رده‌وامی خواردنی شه‌كریان هه‌یه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ ته‌ندروستییان دروستكردووه، بۆیه شاره‌زایانی خۆراك لیستی ژماره‌یه‌ك خواردنیان پێشنیاز كردووه، كه ده‌توانێت ببێته جێگره‌وه‌یه‌كی به‌سودی شه‌كر.
1. تۆوی شیا، تۆوێكه ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی ئۆمیگا 3ی تیادایه و ده‌توانێت هه‌ستی مرۆڤ بۆ خواردنی شه‌كر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه.
2. میوه‌كان به‌گشتی ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له ڤیتامین و ئاسن و شه‌كری سروشتییان تێدایه، كه ده‌توانێت خواست بۆ شه‌كر كه‌مبكاته‌وه.
3. چه‌ره‌سات به‌هۆی سوده زۆره‌كه‌ی بۆ دڵ و مێشك، ده‌توانێت جێگره‌وه‌یه‌كی باشی شه‌كر بێت.
4. شه‌ربه‌تی فرێش به‌هه‌مان شێوه به‌سوده به‌ڵام زۆر خواردنه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی تێكدانی ڕه‌نگی ددانه‌كان.
5. بنێشتی بێ شه‌كر ده‌توانێت ڕوبه‌ڕوی هه‌ستی مرۆڤ به شه‌كر ببێته‌وه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی شه‌كر له‌پێكهاته‌كه‌یدا نه‌بێت.
ڕ . ج