پزیشكان هۆشداری لەخواردنی ئایس كرێم لەپلەی گەرمی بەرز دەدەن

تەندروستی

13/06/2019‌ 633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایانی بواری پزیشكی هۆشداری لەخواردنی ئایس كرێم لەپلەی گەرمی بەرز دەدەن، بەوەی كاریگەری لەسەر جەستە دەبێت.

بەپێی توێژینەوەكان، خواردنی ئایس كرێم‌و ساردەمەنییەكان لەپلەی گەرمی بەرز، دەبێتە هۆی كاریگەری دانان لەسەر كۆئەندامی ئەناسەدان‌و تووشی زیانی زۆری دەكات.

پزیشكان لەو بارەوە هۆشدارییانداوەو جەختیانكردووەتەوە، كە نابێت ساردەمەنییەكان زۆر بخورێت، بەتایبەتی ئەو كەسانەی لەتەمەنی هەرزەكاریدان.

ئەمە لەكاتێكدایە، خەڵكێكی زۆرە لەجیهان لەگەڵ هاتنی پلەی گەرمی بەرزو هاتنی هاوین دەست دەكەن بەخواردنی ساردەمەنییەكان.

هـ ـ ح