دۆزینەوەی شوێنەوارێكی میژوویی پێنج هەزار ساڵەیی لەئێران

جیهان

13/06/2019‌ 966 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمین قاسمی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كولتووری رۆشنبیری لە پارێزگای لوڕستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران رایگەیاند كە لەناوچەی "ئەزنا "شوێنەوارێكی مێژووییان دۆزیوەتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی چوارەم و پێنجەمی پیش زایین .

قاسمی لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی " فارس"ی ئێرانی گوتوویەتی " ئەم شوێنەوارە لەكاتی پرۆسەیەكی بیناكاریدا لە گەرەكی كەیوان لە شارەكە دۆزراوەتەوە ، بۆیە دەستبەجێ كاركردن تێیدا راگیراوە".

قاسمی باسی لەوە كردووە كە لەو دۆزینەوەیەدا چەندین شوێنەواری هونەری وەك پەیكەری بیناسازی و ئامێر و ئامرازی بەردین و پەیكەری قوڕین و نیشانەگەلی ژماردن و پاشماوەی ئێسكی "مرۆڤ و ئاژەڵ" و  ڕووتەختی بەردین و شوێنەواری مۆركردن و قاپ و قاچاخی گڵین ، كە هەموویان دەگەڕێنەوە بۆ هەزارەی چوارەم و پێنجەمی پێش زایین .

هەر لەو چوارچێوەیەدا زەهرا بەهاروەند یاریدەدەری بەشی كولتوری رۆشنبیری لە پارێزگای زەهرا دەڵێت " لەسەر بنەمای ڕووپێوی رووی دەرەوەی زەوی (المسح السگحی) و ئەو اداتایانەی لەڕێگای هەڵكۆڵینەوە وەدەست كەوتوون ، دەركەوتووە كە ئەو شوێنەوارە دۆزراوانە هی سەردەمی چاخی مسیین و  بەردین و هەندێكیشیان هی سەردەمی ئیسلامین ".

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی