"پیاوی جەنگ نییە".. بۆچی ترامپ گەمەی شەڕی لەگەڵ ئێراندا دۆڕاند؟

جیهان

20/06/2019‌ 3038 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەفیق سامەڕایی چاودێری سیاسی دەڵێت: دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا پیاوی جەنگ نییە و شەڕ بەرزە فڕیەكانی بۆ دووبارە هەلبژاردنەوەی لاواز دەكات".

ئەو لەنووسینێكدا باسی شكستی ترامپی لەشەڕی لەگەڵ ئێران كردووەو دەشڵێت:  ترامپ دەیەوێ دەست بەسەر هەموو شتێكدا بگرێ لە پێناو بەرژەوەندی ئەمەریكا بەتەنها و بەرژەوەندیە كەسیەكانی خۆی، بۆیە لە رووی نێو دەوڵەتیەوە واشنتۆن كەنارگیر بوەو ئەنجومەنی ئاسایش مەحكومە بە لایەنی دژ بەیەكتری.

هەروەها دەڵێت: رەگەكانی بەرانبەرەكەی رسكاوە بە ئەزممن و بنەمای سەركردایەتی‌و باسی لەوەش كردووە، راوێژكارەكانی ترامپ ئەزمون و لێهاتووییان نیە، زۆریی لێدوانەكانیان هیچ نهێنیەكی نەهێشتۆتەوە تا ئاشكرای بكەن.

سامەڕایی جەختیشیكردووەتەوە، نەزانیی هەندێ لە هۆلۆكانی ئیدارەی ئەمەریكا بەوەی دەڵێن نایەنەوێ جەنگ هەلبگیرسێنن و تەنها هێز نمایش دەكەن، بۆیە مانۆرەكانیان بۆتە گەمەیەكی ئاشكرا، و جێگای گاڵتەجاڕی بەرانبەرەكەیان.

ئەوەش دەڵێت: رابەری ئێران هیچ شارەزا و فەرماندەیەكی دیاری لە بارەگاكەی دوور نەخستۆتەوە، ئەمەش وا دەكات شارەزایی لەدەست نەدرێت و بوار بۆ نائارامی دەرەكی دروست نەبێت.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە زۆربەی هاوڕێكانی ترامپ لە كەنداویەكانن، ئەوانیش پیاوی جەنگ نین و ستراتیجیەتیان نییەو عێراق هەستی بەوە كردوە سامانەكەی لەداوی ئێران بە ئامانج دەگیرێت‌و ئەوەی ئێرانیەكان لە سەر ئاستی هەرێمایەتی بنیادیان ناوە زۆر لە پێشترە لە هاورێكانی ترامپ لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست لە نێویاندا ئیسرائیل زۆرترین ئیرادەی هەیە.

هەروەها جەختیكردووەتەوە، زۆربەی ولاتان و لە نێویاندا توركیا نەوتیان نیە بۆ بەردەوام بوون لەسەر ژیان و پێشكەوتن، ئەمە بۆ ئێران وانییەو دەڵێت: لێكەوتەكانی جەنگی ئەمەریكا و ئێران فراوان دەبێت و كارەسات دروست دەكات لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی.

وەرگێران : حلمی رەسول رەزا