زۆر كاركردن له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا توشی چ مه‌ترسییه‌كت ده‌كات؟

sharpress.net

291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/06/2019‌

شارپرێس:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ چه‌ندین كاتژمێر به‌به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن، دووچاری مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ی ته‌ندروستی ده‌بن.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ پاریس ئه‌نجامدراوه‌ و تیایدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ڕۆژانه‌ كاركردنی ئۆفیسی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ بۆ ڕێژه‌ی 45% به‌رزده‌كاته‌وه‌.

له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا باس له‌ كاركردن له‌به‌ریتانیا كراوه‌ كه‌ به‌راورد به‌ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كاتژمێره‌كانی زیاتر، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ 42 كاتژمێره‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.

به‌ده‌ر له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ، توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ لێكه‌وته‌ خراپه‌كانی كاتژمێری زۆری كاركردن، به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved