شارپرێس:
پێده‌چێت جیانلویجی بوفۆن-ی گۆڵپارێزی ئیتاڵی ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویستی خۆی بۆ یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نه‌بێت، چونكه ده‌یه‌وێت گه‌ڕێته‌وه ئه‌و یانه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، بوفۆن ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی یۆڤانتۆس كه وه‌رزی ڕابردوو ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشت و ڕویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، بوفۆن لاری نییه له‌وه‌ی ته‌نانه‌ت وه‌ك گۆڵپارێزی یه‌ده‌گیش له‌و یانه‌یه بێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی خۆشه‌ویستی زۆری بۆ یۆڤانتۆس.
ساڵی 2001 بوفۆن ڕویكرده یانه‌ی یۆڤانتۆس و تا ساڵی 2018 له‌ڕیزی ئه‌و یانه‌یه یاریكرد، پاشان ڕویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
ڕ . ج