ڤیدیۆ.. بی ئێم دەبلیو بەئۆتۆمبیلێكی نوێ‌ هەوادارانی سەرسام دەكات

جیهان

29/06/2019‌ 926 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی فەرمی كۆمپانیای "بی ئێم دەبلیو"ی ئەڵمانی، ئۆتۆمبیلێكی نوێی وەرزشی ئاشكراكرد، كە تەنیا لەفیلمە خەیاڵییەكان بینراون.

ئۆتۆمبیلەكە ناوی Vision M Next دیزاینەكەی بەشێوەی دیزاینی ئۆتۆمبیلی "لامبورگینی" دروستكراوە، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

توانای بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە 600 ئەسپەو خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/سەعات بە سێ‌ چركە بەرز دەبێتەوەو تەواوی خێراییەكەی دەگاتە 300 كلم/سەعات.

هـ ـ ح