سامسۆنگ لە تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی گالاكسی فێڵی كردووە

هەمەڕەنگ

06/07/2019‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمسیۆنی ئوستورالیا بۆ پێشبڕكێ و بەكارهێنان (ACCC) كۆمپانیای سامسۆنگ دادات بە دادگا بە تۆمەتی ئەوەی، كە  بەكارهێنەرانی گومڕا كردووە سەبارەت بەوەی هەندێك لە مۆبایلەكانی بەرگەی ئاو دەگرن. 

بەپێی كۆمسیۆنەكە كۆمپانیای سامسۆنگ لە ساڵی ٢٠١٦وە مۆبایلەكانی لەو ناو ئەو ژینگانەی، كە مۆبایلی ئاسایی بەرگەی ناگرن نمایش دەكات، وەك حەوزی مەلە و زەریاكان، لە كاتێكدا ئەو مۆبایلانەی سامسۆنگ خۆشی بەرگە ناگرن.

كۆمسیۆنەكە بانگەشەی ئەوە دەكات، ڕیكلامەكانی سامسۆنگ گومڕاكەرانە مۆبایلەكانی گالاكسی وا نیشان دەدات، كە بەرگەی هەموو ئاوێك بە ئاوی زەریا و مەلەوانگەكانیشەوە دەگرن، لەكاتێكدا ئەمە ڕاست نییە، بۆیە كۆمسیۆنەكە لەسەر بنەمای ٣٠٠ ڕیكلام سكاڵای دژ بە كۆمپانیای سامسۆنگ تۆمار كردووە.

هەندێك لە ماۆبایلەكانی گالاكسی وا ڕیكلامیان بۆ كراوە، كە بەرگەی قوڵی مەتر و نیوێك ئاو دەگرن بۆ ماوەی ٣٠ خولەك، بەڵام وەك (ACCC) ئاماژەی بۆ دەكات، مۆبایلەكان بەرگەی هەموو ئاوێك ناگرن، بۆیە ئەو ڕیكلامانەی سامسۆنگ بەهەڵەدابەرن و دەبێت دادگا كێشەكە یەكلایی بكاتەوە.

لای خۆیەوە سامسۆنگ بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، بەرگری لە بازاڕەكەیان دەكەن و ڕووبەڕووی ئەو كەیسە دەبنەوە.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز