زانیاری لەسەر ئەو فرۆكەیەی سیستەمی ئێس-400 بۆ توركیا دەگوازێتەوە

جیهان

18/07/2019‌ 4484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: حیلمی رەسوڵ رەزا
روسیا بەردەوامە لە سەر گواستنەوەی پێكهاتەكانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-400 بۆ توركیا و بۆ گواستنەوەشی فرۆكەی گواستنەوەی سەربازی زەبەلاح ئەنتۆنۆف (ئان 124) ی ناسراو بە (روسلان) بەكاردەهێنێت.

رۆژی سێ شەممە 16ی تەموز وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، گەشتی ژمارە 10ی فرۆكەكانی گواستنەوەی سەربازی روسی، كە رۆكێتە روسییەكانی هەڵگرتبوو گەیشتوونەتە بنكەی –مۆرتد-ی ئاسمانی لە ئەنقەرە، بەڵام ژمارەی ئەو فرۆكانەی ئاشكرا نەكردووە، كە پێویستن بۆ گواستنەوەی كۆ سیستەمەكە.

رۆژنامەی "دەیلی صباح"ی توركی لەو بارەیەوە بڵاویكردەوە، فرۆكەی بەكارهێنراو بۆ گواستنەوەی ئێس-400 بریتیە لە "ئان-124" (روسلان)، كە بە دووەم زەبەلاحترین فرۆكەی گواستنەوەی سەربازییە لە جیهان لەدوای فرۆكەی ئەنتۆنۆف "ئان 225"ی روسی. 

هێزە ئاسمانیەكانی روسیا پشتی پێ دەبەستن بۆ گواستنەوەی كەلوپەلی سەربازی و سەرباز بۆ ئەو شوێنانەی هەزارەها كیلۆمەتر لە بنكەكانەوە دوورن، هەروەها وڵاتانی تریش بۆ هەمان مەبەست بەكاری دەهێنن.

دیزاینەری فرۆكەكانی سۆڤییەت لە روسیا و ئۆكرانیا بەشدارییان كردووە لە بەرهەم هێنانی ئەم فرۆكەیە، ساڵی 1982 داهێنراوەو لە ساڵی 1986 خراوەتە خزمەتەوەو 55 دانەی لێ دروست كراوە، تا ئێستاش 40 فرۆكەیان لە خزمەتدایە، ئەمەش بە گوێرەی ماڵپەری "میلیتری فاكتۆری".

فرۆكەكە روسیا و ئۆكرانیا و لیبیا و ئیمارات و بەریتانیا بەكاریدەهێنن، تیمەكەی لە 6 كەس پێك دێت و دەتوانێ 350 سەرباز بگوازێتەوە، رووبەری گواستنەوەی كەل و پەلەكانی دووریەكەی دەگاتە (4.4* 6.4*36).

قورسایی فرۆكەكە بە بەتاڵی 175 تۆنە، لە كاتی فڕیندا دەگاتە 405 تۆن، بەخێرایی 865كلم لە سەعاتێكدا دەفڕێ بە بەرزی 12 كلم.

درێژی فڕۆكەكە ‌ 69.1 مەترە و بەرزییەكەی دەگاتە 20.78 مەتر، نێوانی هەردوو باڵەكەی 73.3 مەترە، گەورەترین ماوەی فرینەكەی 16000 كلم، بۆ 12 هەزار دادەبەزێت كاتی بارەكەی دەگاتە 40 تۆن و لە 4500 كم تێپەڕ نابێت لەئەوپەڕی بارهەڵگرتنی قورسدا دەگاتە (150 تۆن).

بەرهەمهێنانی فرۆكە نوێیەكان لەم جۆرە لە ساڵی 2013 دا وەستێنرا، قەبارەكەی بە رێژەی 25% لە فرۆكەی گواستنەوەی سەربازی ئەمریكی (سی 5 كالاكسی) زیاترە.

هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی بەو فرۆكەیە دەڵێن، (كوندور) بەگوێرەی ماڵپەڕی "میلیتری تودای"، ئەوەی روونكردووەتەوە مەبەست لە دروست كردنی ئەم فرۆكەیە بۆ گواستنەوەی سەربازی دوور مەودا، كە دەتوانێ رێژەیەكی زۆر كەل و پەلی سەربازی جەنگی و سەرباز بۆ ناوچە دوورەكان بگوازێتەوە.

ماڵپەرەكە روونیكردووەتەوە لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لەم جۆرە فرۆكەیە لە پێنج وڵاتە زلهێزەكەدا هەیە و بۆ گواستنەوەی بازرگانی بەكاردەهینرێن، تەنیا هێزە ئاسمانییەكانی روسیا نەبێت بۆ مەبەستی سەربازی بەكاری دەهێنێت.

بەرهەم هێنانی فرۆكەكە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا وەستێنراوە، لەكاتی هەرەس هێنانی یەكێتی سۆڤیەتدا، بەڵام دەكرێ لە ئایندەدا بەرهەم هێنانەكەی دەست پێ بكاتەوە.

ماڵپەرەكە هەروەها بڵاویكردووەتەوە، فرۆكەكە ئامادەباشە بۆ گواستنەوەی سەرجەم كەشتییە قەڵغاندارەكانی روسیا و هەلیكۆپتەر، جگە لە هەڵگرتنی جۆرەكانی تر چەك و تەقەمەنی، لەدیارترینیان گواستنەوەی رۆكێتەكانی ئێس-400 ە بۆ روسیا.