شارپرێس:
دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، بەهۆی
کێشەیەکەوە بۆ ماوەیەکی کاتی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە بەتەواوی ڕاگیراوە.
دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لەئاگادارییەکی بەپەلە
بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاماژەی بەوەکردوە، هۆکاری ڕاگرتنی هاتوچۆکە دەگەڕێتەوە بۆ
پچڕانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێرانی دەروازەی باشماخ.
دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ داوای لێبوردن لە گەشتیاران
دەکات و دەڵێت، هەر کاتێک سیستەمە ئەلیکترۆنییەکە چاککرایەوە و هاتوچۆ ئاسایی بوەوە،
لە ڕێگەی پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.