شارپرێس:
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانیو راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ جەختیكردەوە، كە لەیانەكەی بەردەوام دەبێت، ئەوەش بو سێ ساڵی تر.
یۆرگن كلۆپ لەمیانی لێدوانێكی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە باس لەوە دەكەن لەیانەی لیڤەرپوڵ دەڕواتو رایگەیاند، بۆ سێ ساڵی تر بەردەوام دەبێت.
كلۆپ راشیگەیاند، كە لەیانەكەی دڵخۆشەو ئێستاش سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ وەرزی نوێیو دەیانەوێت لەساڵی داهاتوو نازناوی زیاتر بەرنەوە.
ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە یۆرگن كلۆپ لەیانەی لیڤەرپوڵ دەروات، لەكاتێكدا تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.
هـ ـ ح