میسی داوای لێبوردن دەكات

وەرزش

22/07/2019‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە پاشەكشەی كردووە، لەو قسانەی كردووە، كە لەبەرانبەر یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا كردوویەتی.

بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی، یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین نایەكی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور كردووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، لەنامەكەدا داوای لێبوردنی میسی لەو قسانەی هەبووە، كە لەبەرانبەر یەكێتییەكە كردوویەتی.

میسی لەچوارچێوەی یارییەكانی كۆبا ئەمریكا لەمانگی رابردوو دوای دەركرانی بەكارتی سوور چەند رەخنەیەكی لەیەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا گرت‌و بەگەندەڵ ناوی بردن.

هـ ـ ح

بەپەلە