زەیدان گاریس بەیڵ تۆمەتبار دەكات

وەرزش

24/07/2019‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زێدان بەتوندی گاریس بەیڵی تاوانباركرد بەوەی، كە خۆی ڕەتیكردووەتەوە یاری بۆ یانەكەی ڕیاڵ مەدرید بكات لە میانەی یارییە دۆستانەكیان دژی بایەرن میونخ.

زێدان جەختی كردەوە، كە ریاڵ دەیەوێت ئەم هاوینە گاریس بفرۆشێت پاش ئەوەی تیمەكە گەشتیان كرد  یاریەكەی بەرانبەر یانە ئەڵمانییەكە، گاریس بەیل گەشتی نەكردوو لە مەدرید مایەوە.

بەڵام دەركەوتووە كە گاریس بەیل خۆی حەزی بە یاری كردن نەكردەوە لە كاتێكدا كە ڕیال دەیەوێت بیفرۆشێت.
زیدان دەیەوێت پردی پەیوەندیەكانی نێوان خۆی و گارس بەیل پتەو كاتەوە و بیگەڕێنێتەوە ناو تیمەكە و وتیشی " من بێڕێزیم بە كەس نەكردووە و بەتایبەتیش "بەیەل" و یانەكە مامەڵەی ڕۆشتنی گاریس بەیڵ دەكات.

وتیشی گاریس بەیل خۆی نەیویستووە یاری بكات و یانەكە گفتوگۆی فرۆشتنی دەست پێكردوو و بۆیە یاری نەكردووە لەگەڵ یانەكەی.

زیدان وتیشی " من ڕێز هەموو یاریزانیەكان دەگرم و بەیڵ لەگەلماندایەو هەمیشە وەك یاریزانەكانی دیكە سەیری دەكەم.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل