پەکەکە بەرپرسى یەکەمى شەهیدکردنى دیاری غەریب ئاشکرا دەکات

کوردستان

24/07/2019‌ 13351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی باڵای پەکەکە بەرپرسیاری یەکەمی شەهیدکردنی دیار غەریب ئاشکرا دەکات و رەتیشیدەکاتەوە رووداوەکەی هەولێر پەکەکە کردبێتی.

باهۆز ئەرداڵ ئەندامی فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە دیمانەیەکدا کە لە ستێرک تیڤی رایگەیاند،"ئەو کەسەی لە هەولێر کوژراوە دیپلۆماتکار نییە، بەرپرسیاری میتە کە چالاکییەکانی دژی تەڤگەری ئێمەی بەڕێوە دەبات لە تەواوی باشوری کوردستان.".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسە بەرپرسیاری ئەو کارە هەواڵگرییە بو کە بووە هۆی شەهیدبونی دیار غەریب. 

ئەڵدار جەختیکردەوە، ئەو چالاکییەی هەولێر پەکەکە نەیکردوەو چالاکییەکانی پەکەکە پرۆفێشناڵن، دەشڵێت" هەر کەسێک کردبێتی، دەستەکانی ساغ بن، ماڵی ئاوا بێت. ئەو بکوژی هەڤاڵ دیار غەریبی ببوە ئەو خوێنمژێکی میتی کوشتوە. ئەو چالاکییە هێژا بو، پیرۆز بو."

ئەمشەو تەواوی دیدارەکەی باهۆز ئەڵدار لە ستێرک تیڤی پێشکەش دەکرێت.

س.هـ