ئەو شتومەكە گرانبەهایانەی سەرۆكی روسیا خاوەنییەتی

جیهان

28/07/2019‌ 2243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا خاوەنی كۆمەڵێك كەلوپەلی سەرنجراكێشە ، كە هەندێك جار جێگای پێكەنینە.

پۆتین خاوەنی كۆمەڵێك كاتژمێری گرانبەهایە، كە نرخەكانیان دەگاتە ملیۆنێك دۆلار ، خۆشی ئەوە ناشارێتەوە تەنانەت لەهەندێك دانیشتن و كۆڕ و كۆبوونەوە بەئەنقەست دەستی بەشێوەیەك دادەنێت تا كاتژمێرەكەی دەستی دەربكەوێت ، كە یەكێك لەو كاتژمێرانەی دەستی نرخەكەی بە ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمەریكی دەخەمڵێنرێت. 

زۆركەسیش پێیان وایە، كە پۆتین خاوەنی كۆمەڵێك كاتژمێرە، كە نرخەكانیان لەنێوان ٧٥٠ هەزار دۆلار بۆ ملیۆنێك دۆلارە .

لەگەڵ ئەوەی كڕین و دەستكەوتنی WC پێویستی بە برێك پارە هەیە ، بەڵام سەرۆكی روسیا لەناو فرۆكە تایبەتەكەی خاوەنی WC یەكە، كە لە زێر درووستكراوە و بەهاكەی دەگاتە ٧٥ هەزار دۆلار  ، لەگەڵ ئەوەی لە زێڕی پوخت دروست نەكراوە ، بەڵكو تەنیا ٢٠%ی لەزێڕ پێكهاتووە .

یەكێكی تر لەو شتانەی پۆتین زۆر حەزی لێیەتی بریتییە لەكڕینی چاكەتی گرانبەها ، كە نەرخی هەندێكیان دەگاتە ٥٠ هەزار دۆلار ، بەتایبەتی ماركەكانی كیتۆن و بریۆنییە.

لەگەڵ ئەوەی هەندێك رێبەر و سەرۆكی وڵاتانی تر لە یەك فرۆكە یان هێلیكۆپتەر زیاتریان نییە ، بەڵام ڤلادیمێر پۆتین خاوەنی ٥٨ فرۆكەیە كە نەرخەكانیان دەگاتە ملیارێك دۆلار ، راستە دەولەتی رووسیا خاوەنی ئەو فرۆكانەیە ، بەڵام هەموویان لەژێر كۆنترۆڵی راستەوخۆی پۆتیندان و سەرجەمیشیان بەكار دەهێنێت، 

یەكێكی تر لەو شتانەی لەبارەی پۆتینەوە دەزانرێت ئەوەیە، كە زۆر حەزی لە ئۆتۆمبیلە ، كە لەئێستادا خاوەنی نزیكەی ٧٠٠ ئۆتۆمبیلە كە نرخەی هەندێكیان  بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێت وەكو ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی و فێراری ، ئەوە جگە لەو ئۆتۆمبێلە لیمۆزینە نوێیەی لە رووسیا بۆی درووستكراوە كە لە كەشخەترین و گرنبەهاترین ئۆتۆمبێلەكانە و نزیكەی ٥٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە .

پۆتین خاوەنی گەلێك بەلەم و كەشتی و یەختی كەشخە و رزاوەیە، لەساڵی ٢٠٠٥ پیاوی خاوەنكاری رووسیا رۆمان ئیبراهیمۆڤیچ یەختێكی پێشكەشی نپۆتین كرد كە نرخەكەی بە ٣٥ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و درێژییەكەی ٥٧ مەترە ، بەڵام ئەوە كەشتی دڵخوازی پۆتین  نییە ، بەڵكو  خاوەنی یەختێكی ترە كە بەهاكەی بە ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت و ١٣ كابینەی تێدایە بۆ پیشوازیكردن لە میوانەكان .

هەندێك جار نرخی تابلۆ هونەرییەكان دەگاتە ٥ ملیۆن دۆلار ، بەلام پۆتین خاوەنی كۆمەڵێك تابلۆی هونەری دەگمەنە كە نەرخەكانیان دەگاتە ٢ ملیار دۆلار كە هەندێ تابلۆی هونەری كۆنی هونەرمەندانی وەك داڤینشی و ریبرانت و هەندێ تابلۆ كە گوزارشت لە شۆڕشی بەلشەفی دەكات .

پۆتین بەوە ناسراوە، كە هەموو رۆژێك بەیانیان لەگەڵ میدڤیدیڤی سەرۆك وەزیران بەیەكەوە وەرزش دەكەن ، بەلام ئایا دەزانی نرخی ئەو تیشێرتەكەی پۆتین بەیانیان یاری پێوە دەكات نرخەكەی دەگاتە سێ هەزار و دووسەد دۆلار .

ئێستا ئێوە سەرنجتان چۆنە ، پێتان وایە پۆتین كەسێكی پڕ خەرجییە یان نا ، كام بەشەیان لەهەمووی زیاتر جێی سەرنجە ؟

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی