یۆڤانتۆس دیبالا دەخاتە گرێبەستەكەی لۆكاكۆ

وەرزش

28/07/2019‌ 365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی سوورە لەسەر كڕینی رۆمیلۆ لۆكاكۆی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی.

بەپێی سەرچاوەكان، لەبەرانبەر دەستبەرداربوون لە لۆكاكۆ یانەی مانچستەر داوای دۆگلاس كۆستای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دەكات، بەڵام یانە ئیتالییەكە بەوە رازی نییە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، یانەی یۆڤانتۆس بۆ ئەو مەبەستە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی خستووەتە بەردەم مانچستەرو داوای كردووە، كە مامەڵە لەسەر ئەو یاریزانە بكەن.

پاولۆ دیبالا ماوەیەكە خواستی ئەوەی هەیە لەیانەی یۆڤانتۆس بڕوات، بۆیە یانە ئیتالییەكەش دەیەوێت لەفرۆشتنی ئەو یاریزانە شوێنگرەوەیەكی باشی دەستبكەوێت.

هـ ـ ح