كەمی بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت زیاتر بەرزدەكاتەوە

جیهان

31/07/2019‌ 324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.01 دۆلار بەرێژەی 1.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی 1.18 دۆلار بەرێژەی 2.1% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.05 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە بەرهەمی ئەمریكا رووی لەكەمبوونەوە كردووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكان داناوەو نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە.

هـ ـ ح