وەزیری دارایی بڕیارێك لەبارەی جوڵەی بازرگانی هەرێم دەردەكات

کوردستان

01/08/2019‌ 787 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیرى دارایی و ئابورى هەرێمى کوردستان لەبارەى جوڵەى بازرگانى نێوان هەرێم و وڵاتانى دراوسێ دەرکرد.

 

بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم کە واژووى ئاوات شێخ جەنابى لەسەرە ئەوە هاتووە" لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و برەودان بە جوڵەى بازرگانى لەهەرێمى کوردستان و نەهێشتنى قۆرخکارى بڕیارماندا بە رێگەدان بە گواستنەوەى سەرجەم ئەو کاڵایانەى  لەرووى یاساییەوە رێگە پێدراون بۆ وڵاتانى دراوسێ بەشێوەى ترانزێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، کە گواستنەوەى ئەو کاڵایانە بە میکانزمی گونجاو رێژەى ١/٥ رەسمى گو مرگى ناو پێناسەى گومرگى رسمى زیادە دەبێت.

 

ئەوە لەکاتێکدا پێشتر نەدەتوانرا هەموو کاڵایەک بەشێوەى ترانزێت لە هەرێمەوە بۆ وڵاتانى دراوسێ ئاڵوگۆڕ بکرێت.

 

س.هـ