زاناكان ئەو پیاوانە ئاشكرادەكەن كە زیاتر مەیلی ناپاكی هاوسەرگیرییان هەیە

هەمەڕەنگ

02/08/2019‌ 1979 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی دەرخستووە، ئەو پیاوانەی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆنیان بەرزە، زیاتر ئەگەری هەیە ناپاكی لە هاوبەشی ژیانیان بكەن .

زاناكانی زانكۆی "زیوریخ" لە سویسرا ، تێبینیان كردووە، تێكرای ناپاكیكردن لەناو ئەو پیاوانەدا بەرزە، كە هۆرمۆنی تستۆستیرۆنیان بەرزە، هەروەك چەند لێكۆڵینەوەیەكی پێشووتریش باسیان لەكاریگەرییەكانی ئەو هۆرمۆنە كردبوو لەسەر توانای پیاوان لەناپاكیكردن لە هاوبەشی ژیانیان.

لێكۆڵینەوەكە راپرسییەكی لەناو ٢٢٤ پیاوی هۆشیار و تەندروست كردووە، كە ناوەراستی تەمەنیاندا بوون و بۆماوەی ٢٠ ساڵیشدا پەیوەندییەكی سۆزداری جێگیریان هەبووە.

داوا لەبەشداربووان كراوە، كە وەڵامی ئەو پرسیارە بدنەوە كام هەڵسوكەوتیان نادڵسۆزانەیە، جگە لەوەی نموونەی لیكیشیان بردراوە تا ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن بپێون.

زیاتر لەسێیەكی پیاوەكان دانیان بەوەداناوە، كە جارێك لە ژیانی خۆیان ناپاكیان لەگەڵ هاوبەشەكانیان كردووە، هەروەك دەركەوتووە ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن تێیاندا لەبەرزترین ئاست بووە.

دەركەوتووە پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لەنێوان ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن‌و ناپاكی هاوسەری، كە رەنگە ئەوە هۆكاری مەیلی پیاوان بێت بۆ ناپاكی پیاوان زیاتر لەژنان.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی