كچێك بووەتە راوچی گیاندارە دڕو زەبەلاحەكان (+وێنە)

هەمەڕەنگ

05/08/2019‌ 1792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك، كە لە ئاوە ڵێڵەكەدا هاتە دەرەوە، ماسییەكی گەورەی بەدەستییەوە گرتبوو، كە بە ئاسانی هێنایە دەرەوە.

هانا بارۆن كچێكە، كە خولیایەكی جیاوازی هەیە بۆ راوكردن، ئەو سەرنجی هەزاران كەسی ڕاكێشاوە بەلای خۆیداو لەڤیدیۆكەیدا شێوازێكی سەیری ماسی گرتن نیشان دەدات.

ئەو كاتێك خۆی هەڵدەداتە ناو ئاوە ڵێڵەكە و دیار نامێنێت، بەڵام دوای چەند چركەیەك دەردەكەوێتەوە بەماسییەكی گەورەوە.

خۆشبەختانە ماسی جۆری كاتفیش دانی نییە و بەگەورەكردنی دەمی نێچیرەكانی قووت دەدات، بۆیە هانا دەتوانێت بەو جۆرە دەستێكی لەناو دەمی ماسییەكە و دەستەكەی دیكەی لە ڕیشووەكانیدا ڕاگیر بكات.

ئەو كچە چاو نەترسە، لە ڤیدیۆیەك دا لەسەر ماڵپەری ئینستاگرام بڵاوكردووەتەوە، تیمساحێك لەئاوەكە دەردەكات و بە چەك دەیكوژێت.

بیانووی بۆ ئەو كارانەی بۆ كۆنترۆڵكردنی ژمارەی ئاژڵەكان لەناوچەكەیدا دەهێنێتەوە.

وەرگێڕان: دیلان عومەر