شەڕی بازرگانی ئەمریكاو چین نرخی نەوت نزمدەكاتەوە

جیهان

05/08/2019‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو شەڕە نوێیەی ئەمریكاو چین لەبواری بازرگانی هەڵیانگیرساندووە، نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان نزمكردووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 50 سەنت بەرێژەی 0.8% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.39 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 24 سەنت بەرێژەی 0.4% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.42 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، بڕیاریداوە سزای نوێ‌ بەسەر چین بسەپێنێت، ئەوەش بەزیادكردنی باج لەسەر كەلوپەلی ئەو وڵاتە، ئەوەش شەڕێكی نوێی بازرگانی لەنێوان واشنتۆن‌و پەكین دروستكردووە.

هـ ـ ح