سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت

کوردستان

05/08/2019‌ 1280 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ مووچەی چەند وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شارپرێس-ی راگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ مووچەی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.

پێشتر ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بەپێی سیولەی بەردەستیان هەوڵدەدەن پێش جەژنی قوربان مووچە دابەشبکەن و لەو ماوەیەدا فریای هەر چەند وەزارەت بكەون، مووچەکەیان دەدەن. 

وەزیری دارایی ئاماژەى بەوەشکردوە، دابەشكردنەكە بەپێی ئەو لیستە دەبێت كە پێشتر مووچەی پێ دابەشكراوە.

لە رۆژی یەكشەممە رابردووه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌ستپێكرد و تا ئێستاش مووچه‌ی دیوان ‌و لیواكان یەكەكانی 70‌و 80 ‌و دابەشكراون.
ه.م