چەند راستییەكی سەرسوڕهێنەر لەسەر نەهەنگی شین

هەمەڕەنگ

06/08/2019‌ 2931 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەهەنگی شین، بە گەورەترین ئاژەڵ دادەنرێت، كە لەسەر ئەم هەسارەیە ژیابێت.

نەهەنگی شینی بالاینپتێرا بەیەكێك لە گەورەترین ئاژەڵەكان دادەرێت، كە گەورەترە لەدایناسۆرەكان، بگرە لە مۆتەكەی فیلمە سینەماییەكانیش گەورەترە.

قەبارەی نەهەنفی شین چەندە؟
بە گشتی درێژیەكەی دەگاتە ٨٠ بۆ ١٠٠ پێ ( ٢٤ بۆ ٣٠ مەتر) درێژترین، كە تائێستا تۆماركراوە  ١٠٩ پێ بووە.

كێشی نەهەنگی شین چەندە؟
ئەو ئاژەڵە ئاوییە كێشەكەی دەگاتە ٢٠٠ تەن، یاخود نزیكەی ٤٤١ هەزار  پاوەند.

دڵێكی گەورەیان هەیە
دڵی نەهەنگ زۆر گەورەیە ، كە نزیكەی پێنج پێ دوورە و ٤ پێ پانە، ٥ پێش درێژە، كێشەكەشی ٤٠٠ پاوەند دەبێت، كە ترپەی دڵی لە دووری یەك میلەوە دەتوانرێت  ببیسترێت، زمانەكەشی بەقەت قەبارەی فیلێك درێژە.

كۆرپەی نەهەنگەكان چەندە گەورەن؟
ساوای نەهەنگەكان گەورەترینن لەجیهاندا، كاتێك دێنە دەرەوە ٨،٨٠٠ پاوەند و درێژیان ٢٦ پێیە، رۆژانە ٢٠٠ پاوند زیاد دەكات.

نەهەنگەكان چی دەخۆن؟
نەهەنگە شینەكان جۆرێكی تایبەت لەگژوگیا دەخۆن،  كە گەدەدەیان جێگەی ٢،٢٠٠ پاوەند خواردن لە یەك كاتدا دەبێتەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل