شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ كڕینی نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان هاتووەتە سەر هێڵ.
تۆڕی فۆكس سپۆرتی ئەمریكی بڵاویكردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ پاریس سان جێرمان كردووە، بۆ ئەوەی لەم هاوینە نیمار بكرێت.
تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، كە لەبەرانبەر گفتوگۆكان پاریس سان جێرمان رازی بووە بە فرۆشتنی نیمار بەیانە مەدریدییەكە، بەڵام بەو مەرجەی بەخواستنو بۆ ماوەی ساڵێك بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە یانەی بەرشەلۆنە لەسەر خەتە بۆ كڕینی نیمار داسیلڤای بەرازیلی، كە ئەو یاریزانە بەرازیلییە پێشتر لەیانە كەتەلۆنییەكە بوو.
هـ ـ ح