نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 60 دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت

جیهان

07/08/2019‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامەو ئێستا هەر بەرمیلێك نەوت لەخوار 60 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی  58.81 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە لەم مانگەدا بەرێژەی 22% نرخەكەی دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.06 دۆلار بەرێژەی 1.94% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو گرژییانە هەیە، كە لەنێوان چین‌و ئەمریكا دروست بووە، ئەوەش بەهۆی زیادكردنی گومرگ لەسەر كاڵای یەكتری، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح