ئامۆژگاری ئەنجلینا بۆ كچەكانی.. لەجیاتی جلوبەرگ گرنگی بەعەقڵتان بدەن

هەمەڕەنگ

08/08/2019‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەنجلینا جولی، سینەماكاری بەناوبانگی ئەمەریكی ئامۆژگاری كچەكانی دەكات، بەوەی لەجیاتی گرنگیدان بە جلوبەرگ و رواڵەتی دەرەكییان گرنگی بە پێشخستنی بیر و هۆشیان بدەن.

جولی لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ گۆڤاری "Elle"ی فەرەنسی جەختدەكاتەوە، بەردەوام قسە لەگەڵ كچەكانیدا دەكات‌و هانیان دەدات لەجیاتی گرنگیدان بە روالەتی دەرەكیان گرنگی بە پەرەپێدان و پیشخستنی بیر و هۆشیان بدەن.

ئەو دەڵێت: زۆربەی كات بەكچەكانم دەڵێم گرنگترین شت، كە بیكەن ئەوەیە پەرە بە هزر و هۆشتان بدەن، بەردەوام دەتوانیت جلوبەرگی جوان بپۆشیت، گرنگ نییە لەدەرەوە چیت پۆشیوە ئەگەر خاوەن ئاوەزێكی بەهێز نەبیت".

ئەو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە هیچ شتێك لەوە سەرنجراكێشتر نییە ئافرەت خاوەن ویستێكی سەربەخۆ و بۆچوونی تایبەت بەخۆی بێت.

جولی دەشڵێت: ئەو ئافرەتانەی ئامادە نین دەستبەرداری مافەكانیان بن، یان بۆچوونەكانیان بڵێن زۆرباشترە، تەنانەت ئەگەر بكەونە بەر هەڕەشەی مەرگ و گرتن و زیندانیكردن، یان لەلایەن كەسوكار و كۆمەڵگاكانیانەوە رەتبكرێنەوە .

سەبارەت بەئامانجی ژیانی خۆشی جولی دەڵێت: یارمەتیدانی چینە هەرە لاوازەكان لەجیهاندا ئامانجی یەكەمی ژیانییەتی.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی