شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له‌یه‌كه‌م یاریی ئه‌م وه‌رزه نوێیه‌ی خولی ئینگلیزی‌دا گه‌وره‌ترین شكستی به‌یانه‌ی چێڵسی چه‌شت.
له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی خولی نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و چێڵسی ڕوبه‌ڕوی یه‌كبوونه‌وه، له‌و یارییه‌دا مانچسته‌ر به چوار گۆڵی بێوه‌ڵام یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی توشی شۆككرد.
یانه‌ی چێڵسی ئه‌م وه‌رزه فرانك لامپاردی یاریزانی پێشووی یانه‌كه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی پێشپێردراوه، به‌ڵام به‌ده‌ستپێكێكی خراپ كه‌وته به‌رچاوی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی.
گۆڵه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد دو گۆڵیان له‌لایه‌ن لینگارد و دوو گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن مارسیال و دانیێل جەیمس تۆماركران.
ڕ . ج