رژێمى سوریا چەند ناوچەیەکى ستراتیژى ئیدلیب لەگروپە چەکدارەکانى تورکیا پاکدەکاتەوە

جیهان

14/08/2019‌ 555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپاى سوریا به‌رده‌وامن له‌ هێرشی ئاسمانی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان لە پارێزگاى ئیدلیب و سوپاى رژێم چەند ناوچەیەکى تر کۆنترۆڵ دەکاتەوە.


ئاژانسى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەمرۆ چوار شەممە سوپاى سوریا بە هاوکارى روسیا لە پارێزگاى ئیدلیب پێشڕەویان کردوەو هێرشی چڕی ئاسمانی و زه‌مینیی لەسەر‌ پارێزگاى ئیدلب و ناوچەکانى ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامه‌و سوپاى رژێمیش چەند ناوچەیەکى ستراتیژى کۆنترۆڵکردوە.

سوپاى رژێمى سوریا ناحیه‌ی حه‌بیتی سنووری حه‌ما و به‌رزایی سوقه‌یقیان كۆنترۆڵكرد و هه‌روه‌ها به‌رزایی ته‌لته‌ری-یان له‌ گوندی كه‌فر عه‌ین كۆنترۆڵكردوە كه‌ خاڵێكی ستراتیژییه‌.

هەروەها هێزه‌كانی رژێم له‌ رۆژئاواوه‌ 5.4 كیلۆمه‌تر له‌ شارۆچكه‌ی خان شه‌یخوونه‌وه‌ دوورن و له‌ رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه‌ 11 كیلۆمه‌تر لێی دوورن کە پێشتر چه‌كی كیمیاییان له‌دژی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ به‌كارهێنابوو.

 

لە پارێزگاى ئیدلیب گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیاى لێیە کە بریتین لە بەرەى نوسرەو ئەحرار شام و سوپاى ئازادى سوریا، بەڵام رژێمى سوریاو روسیا دەیانەوێت ئەو گروپانە بەتەواوەتى لە ئیدلیب بکەنە دەرەوە.

س.هـ