ڤیدیۆیەكی دەگمەنی پێشوازی شا سەلمان لەعودەی سەدام بڵاودەكرێتەوە

عیراق

16/08/2019‌ 6674 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەغد سەدام حوسێن ڤیدیۆیەكی دەگمەنی عودەی بڵاوكردەوە، كە سەردانی سعودییەی كردووە.

لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا دەبینرێت، كە هەریەكە لە فەهد بن عەبدولعەزیز جێنشینی پێشووی سعودییەو شا سەلمانی پاشای ئێستای وڵاتەكە پێشوازی لەعودەی كوڕە گەورەی سەدام حوسێن دەكەن.

ڤیدیۆكە ڤیدیۆیەكی دەگمەنە، كە مێژووەكەی بۆ چڵ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، كە عودەی ئەوكات بۆ بەشداریكردن لەمەراسیمی پاڵەوانییەتی كەنداو سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە.
ڤیدیۆكە لەساڵی 1989 تۆماركراوە، كە رەغد لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، "لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە"..

هـ ـ ح