مــەڕ دەتــوانــێــت ڕووخــســاری مــرۆڤ بــنــاســێــتــەوە

هەمەڕەنگ

19/08/2019‌ 1928 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەرەوانی زانكۆی كامبریج توانیان ڕاهێنان بەمەڕ بكەن بۆ ناسینەوەی ئەكتەرە بەناوبانگەكانی وەك جەیك گیلینهال و ئێما واتسن و سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا باراك ئۆباما.

دوای ڕاهێنان، مەڕەكان توانیان وێنەی نامۆ و وێنەی كەسەكان زیاتر لەجارێك جیابكنەوە، كە پێشتر پێی ئاشنابوون، ئەمەش توانای مەڕ دەردەخات بۆ ناسینەوەی ڕووخسار.

لە توێژینەوەكانی پێشوودا خراوەتە ڕوو، كە مەڕ دەتوانێت مەڕێكی دیكە یاخود خاوەكەی بناسێتەوە.

نووسەر پرۆف جێنی مۆرتۆن لەتوێژەوەكەیدا ئاشكرایكردووە، بۆ ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە ئەو پرسەمان وروژاند، كە ئایا مەڕ دەتوانێت كەسێك لەڕێگەی وێنەوە بناسێتەوە.

ئەو وتیشی: ئەوەی جەختمان كردەوە لەسەری ئەوە بوو، كە ئایا ئاژەڵ توانای ئەوەی هەیە، یان نا، كە دوو دایمنشنی تەنی لە كەسێكدا لێك بداتەوە.

هەشت مەڕی مێینەی شاخەكانی وێلزی ڕاهێنانیان پێكرا بۆ جیاكردنەوەی چوار ڕووخساری كەسە بەناوباگەكان لەنامۆ و ناسراوەكان و لە كاتی هەڵبژاردنی پەسەند خواردن دەدرایە مەڕەكە.

دوو وێنەی جیاواز لەسەر شاشەی كۆمپیتەر پیشان دەدرا و ئەوەی لەسەر مەڕەكەیە هەڵبژاردنی خۆی بكات، كە هەڵبژاردنی كرد بەهۆی لوتییەوە .

تۆێژەرەوان هەندێك توێژینەوی دیكەشیان لەسەر ناسینەوەی خاوەنەی مەڕەكان كرد ئەوەیش پیشاندانی ڕووخساری نامۆ لەگەڵیاندا ، ئەمجارەش مەرەكان توانایی خۆیان سەلماند و توانیان بەسەركەوتوویی ڕووخسارەكان بناسنەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل