سامسۆنگ مۆبایلێكی پێشكەوتوو بۆ سیستەمی 5G دروست دەكات

هەمەڕەنگ

20/08/2019‌ 527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "سامسۆنگ"ی كۆریای باشوور نەوەیەكی نوێی مۆبایلەكانی جۆری A بەرهەم دەهێنێت، كە تایبەت دەبێت بەسیستەمی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم.

مۆبایلەكە لەجۆری Galaxy A90 دەبێت، كە تایبەتمەندی SM-A908N و SM-A908B، Bluеtooth SIG تێدا دەبێت.

هەروەها مۆبایلەكە بۆ سیستەمی 5G دروستكراوە، ئەوەش لەرێگەی تۆڕی Bluеtooth 5.0 ، كە بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

مۆبایلەكە هاوشێوەی مۆبایلی جۆری Gаlaxy A80، كامێرایەكی سێ‌ عەدەسەیی جوڵاو هەیە، كە توانای وێنەگرتنی (48+8+5) میگاپێكسڵە.

پرۆسێسەری مۆبایلەكەش لەجۆریQuаlcomm Snаpdragon 855 رامەكەی 6/8 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 265/512 گێگابەیتەو توانای باترییەكەشی 4400 میلی ئەمپێرە.

هـ ـ ح

بەپەلە