پابەندییەكانی هەرێم بەگرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكان كێشە بۆ بەغدا دروستدەكات

عیراق

21/08/2019‌ 1170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس..
شارەزای بواری نەوت گۆڤەند شێروانی روونیكردەوە هەرێمی كوردستان نایەوێت سەرپێچی پایەندبوونەكانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی فرۆشتنی نەوتدا بكات، كە ئەوەش كێشەیە لەبەردەم گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدا بۆ دۆسییەی نەوت.

شێروانی لەمیانی لێدوانێ:ی دەڵێت: هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2019 ەوە رێژەیەك نەوت بە گوێرەی رێككەوتن و لە نێو بودجەی فیدراڵی هەناردە دەكات، هۆكارەكەشی سەرپێچی كردنی یاسا نییە، بەڵكو پابەندبوونە بە گرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیاكانی فرۆشتنی نەوت، لەهەمان كاتدا هەرێمی كوردستان نایەوێت سەرپێچی پایەندبوونەكانی بكات.

پێش ئەوە سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان داهاتەكانی نەوتی رادەستی دەوڵەت نەكردووەو حكومەتی فیدراڵیش موچەی فەرمانبەران نابڕێت، لە هەمان كاتدا وەزارەتی نەوتی عێراق داوایەكی یاسایی لەم بارەیەوە لەسەر هەرێم تۆمار كردووە.

حەسەن فەدعەم ئەندامی پەرلەمان لەسەر فراكسیۆنی حیكمەی بەرهەڵستكار گرنگترین دەرەنجامەكانی دانیشتنی میوانداری وەزیری دارایی فواد حسێن و وەزیری نەوت سامر غەزبان و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پەرلەمان حەسەن كەعبی زیاتر لە 70 ئەندام پەرلەمان‌و لە 30 تەموزی رابردوو تایبەت بەپشكی هەرێم و پێشلێلكارییە یاساییەكان‌و بودجەو سەرپێچیەكانی ئاشكرا كردووە .

ناوبراو ئەوەشی وتووە: دەرەنجامە بنەڕەتییەكان زۆر روونە بۆ ئەندامانی پەرلەمان ئەویش ئەوەیە وەزیری دارایی پابەند نییە بە بەندەكانی بودجەی ساڵی 2019 و بە مەبەست پێشێلی كردووە، بەشی دووەم دان پێدانانی وەزیری نەوت بوو دەربارەی رێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم، كە بە گوێرەی بەدجە 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە نییە، بەڵكو 460 هەزار بەرمیلە جگە لە بەقاچاخبردنی بە تەنكەر و پێدەچێ بگاتە 600 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

فەدعەم باسی لەوەش كردووە، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی دانی بەوەدا ناوە توانای بەدواداچوون‌و وردبینی كردنی نییە لە بارەی داهات و خەرجیە داراییەكان لە ناو هەرێم و رێگەی لێدەگرن ئەو رۆڵە ببینێ. ئاماژەشی بۆ ئەوەش كرد وەزیری دارایی تا ئێستا نزیكەی چوار هەزار ملیار دیناری لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ناردوە بۆ هەرێم. 

هەروەها ئەوەشی دووپاتكردەوە پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت و لەكارلاببرێت و رێگەی پێنەدرێت دەستدرێژی بكاتە سەر پارەی گشتیی.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی ئاست بەرزی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێكی كۆتایی دەربارەی دۆسییەی نەت و مافە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئامادەكردن: حلمی رەسوڵ رەزا