شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مریكا به ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتوه‌وه كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كراوه‌ته ئامانج.
وتیشی "زانیاری وردمان هه‌یه كه دوپاتیده‌كاته‌وه ئه‌مریكا له‌مساڵدا به چوار فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی له ڕێگه‌ی ئازربایجانه‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی كردوه‌ته ئامانج، هه‌روه‌ها زانیاری وردمان له‌باره‌ی كاتی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیش هه‌یه".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات به‌ئاشكرا دیاره كه ئه‌مریكا ئاسمانی عێراق كۆنتڕۆڵكردوه و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كاته ئامانج، هه‌روه‌ها ته‌شویش ده‌خاته سه‌ر هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی دیكه كه به‌ئاسمانی عێراقدا بفڕێت به‌تایبه‌ت فڕۆكه‌ی ئێرانی".
جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌وان له‌مڕۆوه بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه جگه له‌به‌رگریكردن له خۆیان به چه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیان له‌وه ئاگاداركردوه‌ته‌وه، كه هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بیانی به‌سه‌ر ئاسمانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بفڕێت و حكومه‌تی عێراق لێی ئاگادار نه‌بێت، ئه‌وا هه‌موو هۆكاره‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه ده‌گرنه به‌ر.
ڕ . ج