ئەو هەڵانەی دەبێتە هۆی زوو خراپبوونی باتری مۆبایلی ئایفۆن

هەمەڕەنگ

22/08/2019‌ 1727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایانی بواری تەكنیكی دەڵێن ئەگەر هاتوو پاتری مۆبایلی ئایفۆن وردە وردە لاواز بوو، ئەوە ئەگەری زۆرە بەهۆی دوو هۆكارەوە بێت، كە دەكرێت خۆی لێبەدوور بگیرێت .

بەگوێرەی پێگەی "shefinds"، ئەگەری یەكەم بریتییە لەوەی پاترییەكە گەیشتووەتە قۆناغی ئەوەی پێویستی بە گۆڕینە لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆری تواناكەی لەناوچووە، ئەگەری دووەمیش بەهۆی هەڵەیەكی باوەوەیە، كە بەزۆری بەكارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن ئەو هەڵەیە دەكەن .

بەپێی سەرچاوەكە ، ڕێگای نموونەیی بۆ پاراستنی پاتری مۆبایلی ئایفۆن ئەوەیە ریژەی شەحنەكە لەنێوان ٤٠ بۆ ٨٠ بمێنیتەوە، بەواتای ئەوەی رێگە مەدە شەحنی مۆبایلەكەت بگاتە سفر ئینجا بارگاوی بكەیتەوە .

هەندێك كەس واگومان دەبەن، كە ئەگەر هاتوو رێژەی بارگاویكردنەوەی پاتری مۆبایلی ئایفۆن گەیشتە ١٠٠% و هەر لەسەر شەحن مایەوە زیان بە پاترییەكە دەگەیەنێت، بەڵام ئەمە راست نییە، بەڵكو ئەمە مانای ئەوە ناگایەنێت، كە بەدرێژایی رۆژ هەر لەسەر شەحن بێت .

بۆیە باشترین شێوازی بارگاویكردنەوەی مۆبایلی ئایفۆن ئەوەیە، كە رۆژانە چەند جارێك شەحن بكرێتەوە .

هەروەها ئەگەر دەتەوێت پاتری مۆبایلەكەت تەمەنی درێژ بێت، ئەوە ئەو پاترییە هەرزانانە مەكڕە، كە كوالێتیان باش نییە ، چونكە زیان بە مۆبایلەكە دەگەیەنن .

جگە لەوەش ، دەشكرێت لەڕێگای كەمكردنەوەی رووناكی شاشەی مۆبایلەكەت وابكەی پارێزگاری لەپاتری مۆبایلەكەت بكەیت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی